سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەركەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆكەوە بۆ خولی نایابی یانهکانی عێراق، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی یانەکە دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و گەشە و پێشكەوتنی وەرزش لە كوردستاندا دەكەینەوە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
بەڕێز سەرۆكی یانەی تۆپی پێی دهۆك
ەبۆنەی سەركەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆكەوە بۆ خولی نایابی یانهکانی عێراق، بە گەرمیی پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و یاریزانانی یانەكەتان، لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاندەرانی یانەكەتان و وەرزشوانانی كوردستان دهکهم.
هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و گەشە و پێشكەوتنی وەرزش لە كوردستاندا دەكەینەوە. بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانینە ئەم سەركەوتنەتان و چاوەڕێی سەركەوتنی زیاترتان لێدەكەین.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان
11/09/2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.