Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:48

ئومێد خۆشناو: شارێک بەقوربانی بەرژەوەندی بەرپرسێک یان چەند کەسێک ناکەین

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی 09ـی 2022 جەختی کردەوە کە شارێک بەقوربانی بەرژەوەندی بەرپرسێک یان چەند کەسێک ناکەین.

بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە بەدواداچوون و چارەسەری گرفتی ئاوی ماڵان لە چەند کۆڵان و شوێنێکى شارى هەولێر و بنبڕکردنی گرفتەکانی کەمئاوی کرا.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، پێویست دەکات کۆبوونەوەکان گۆڕانکاری بەرجەستە کراو بەخۆیانەوە ببینن، ناکرێت کۆبوونەوە لەپێناو کۆبوونەوە بکرێت و کارەکان وەك خۆی دووبارە ببێتەوە، ئەرکی پارێزگا و هەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان خزمەتکردنی هاووڵاتییانی سنوورى پارێزگاى هەولێرە، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان لەزووترین کاتدا چارەسەری گرفتی ئاوی ماڵان لەو چەند کۆڵان و گەڕەک و شوێنانە بکەن و ئەو گرفتانەى کە هەن بنبڕ بکرێت، ناکرێت ئیتر ڕێگە بدەین لە گەڕەکێک چەند کۆڵانێک ئاوى نەبێت.

ڕاشیگەیاند: جەختیشی لەسەر دادپەوەریی بۆ گەرەکانی شاری هەولێر و دەورووبەری کردەوە و گوتی، "شارێک ناکەین بەقوربانی بەرژەوەندی بەرپرسێك یان چەند کەسێک".

ئاماژەی بەوەش داوە کە پارێزگای هەولێر بڕیاریشی دا لیژنەیەکى تایبەت پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنى ئەو گرفت و کێشانەى کە هەن لەبەشێک لەو کۆڵان و شوێنانەى کە گرفتى کەمئاوییان هەیە، پاشان گفتوگۆ لەبارەى ژمارەى بیرەلێدراوەکان لەناو شار و دەورووبەری شار کرا و پێداویستیى خزمەتگوزاریى گەڕەکەکان بە تایبەت گەرەکە میللیەکان بە ئاوی خاوێن دووپات کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.