Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:47

عێراق له‌ 2003وه‌ وه‌ك ئێستا بارودۆخی باش نه‌بووه‌

کوردستان TV
100%

بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی پاره‌ و زێڕی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2003وه‌ عێراق وه‌ك ئێستا بارودۆخی ئابووری باش نه‌بووه‌.

بانكی ناوه‌ندی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: یه‌ده‌گی پاره‌ی عێراق ئێستا گه‌یشتۆته‌ 85 ملیار دۆلار و ئه‌مه‌ش باشترین دۆخه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ له‌ 2003وه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌.

هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد: یه‌ده‌گی زێڕی بانكی ناوه‌ندی عێراقیش ئێستا 130.4 ته‌ن زیاتر بووه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا عێراق له‌ ڕووی یه‌ده‌گی زێڕه‌وه‌ له‌ ریزبه‌ندی 30ی وڵاتانی جیهان دیێت و له‌ ڕیزی وڵاتانی عه‌ره‌بیش له‌ ریزی چواره‌مه‌.

عه‌ماڕ خه‌له‌ف جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق دانی به‌وه‌دانابوو كه‌ ئه‌مساڵ‌ یه‌ده‌گی زێڕی عێراق 30 ته‌ن زیادی كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ هۆكاری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی ڕێژه‌ی یه‌ده‌گی زێڕی عێراق به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان‌.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ یه‌ده‌گی پاره‌ی عێراق له‌ بانكی ناوه‌ندی بۆ 90 ملیار دۆلار به‌رز بێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر خالید به‌تاڵ نه‌جم وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئاشكرای كردبوو كه‌ له‌ ساڵی 2022 ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق بۆ ڕێژه‌ی 31% به‌رز بۆته‌وه‌ كه‌ به‌ ژماره‌ 11 ملیۆن و 400 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان، له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ ساڵی 2018 ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بریتی بوو له‌ 20%.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.