Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:01

عێراق جۆره‌ تفه‌نگێكی نوێ دروست ده‌كات

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی پیشه‌سازی سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌ تفه‌نگێكی نوێ به‌ناوی (رافیده‌ین).

محه‌مه‌د ساحب ده‌ڕاجی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی سه‌ربازی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌ركی ئێمه‌ وه‌ك پیشه‌سازی سه‌ربازی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بره‌و به‌ پیشه‌سازی سه‌ربازی ناوخۆیی بده‌ین و هه‌روه‌ها ئاسایشی ئابووری وڵات و ئاسایشی نیشتمانی به‌ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوخۆی عێراق، بپارێزین.

ڕاشیگه‌یاند: كاری داهاتوومان بریتییه‌ له‌ دروستكردنی تفه‌نگی ڕافیده‌ین.

به‌پێی زانیارییه‌كان تفه‌نگی ڕافیده‌ین چه‌كێكی مامناوه‌ندییه‌ و هاوشێوه‌ی كلاشینكۆفه‌ له‌ قه‌باره‌ و شێوه‌یدا.

محه‌مه‌د ساحب ده‌ڕاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ جگه‌ له‌ دروستكردنی تفه‌نگی رافیده‌ین، له‌ كۆتایی ئه‌مساڵه كار له‌سه‌ر پێشخستن و به‌رهه‌مهێنانی ته‌قه‌مه‌نی سووكیش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منی و چه‌كداره‌كان له‌ ناوخۆی وڵات به‌كاربهێنرێ.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی سه‌ربازی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی ناوخۆی عێراق وه‌ك پێویست به‌ پیل كڕینی چه‌كی ناوخۆیی تایبه‌ت به‌ ده‌سته‌كه‌یان نایه‌ن و پێویسته‌ ئه‌مه‌ په‌ره‌ی پێ بدرێ بۆ پێشخستنی كاره‌كانمان.

جێی باسه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته‌ ده‌سته‌ی پیشه‌سازی سه‌ربازی عێراق دروستكردنی یه‌كه‌م چه‌كی ده‌مانچه‌ی ڕاگه‌یاندبوو و ناوی نابوو بابل.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.