وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه دوای ئه‌وه‌ی ئاوات جه‌ناب نووری باری ته‌ندروستی تێكچووبوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و ئێستا باری ته‌ندروستی باشه.
وه‌زاره‌تی دارایی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو، دۆخی ته‌ندروستی ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری تێكچوو، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجام درا.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زیری دارایی به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی ئاوات جه‌ناب نوری جێگیره و له ته‌ندروستییه‌كی باشدایە و ژیانی ئاسایی خۆی به‌ڕێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.