Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:39

سه‌رۆكی ئێران سوپاسی عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م په‌یامێكی سوپاسگوزاری ئاراسته‌ی حكوومه‌ت و گه‌لی عێراق كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌ سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێنیان كرد.

ئاژانسی ده‌نگوباسی میهری ئێرانی بڵاوی كرده‌وه‌: ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م خۆشحاڵی خۆی به‌م به‌شدارییه‌ گه‌وره‌ و پڕ له‌ جۆش و خڕۆشییه‌ی ئه‌مساڵی سه‌ردانیكه‌رانی ئێرانی بۆ چله‌ی ئیمامی حوسێن نیشانداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌ئیسی هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌ت و ته‌واوی گه‌لی عێراقی كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی له‌ سه‌ردانیكه‌رانی ئێرانییان كردووه‌.

داواشی له‌ هه‌موولایه‌ك كردووه‌ له‌ پشتگیری سه‌ردانیكه‌ران به‌رده‌وام بن تا به‌سه‌لامه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نێو خاكی ئێران.  

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 2 ملیۆن و 650 هه‌زار سه‌ردانیكه‌ری شیعه‌ی ئێرانی هاتوونه‌ته‌ نێو خاكی عێراق به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن و سه‌ردانیكردنی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.