ئهمڕۆ یهكشهم دەست کرا بە دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردنى دوو گهڕهك لە شارۆچكهی پیرمام له سنووری پارێزگای ههولێر.
پاریزگای ههولێر ڕایگهیاند: ئەمڕۆ یەکشەم بە گوژمەى (830 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و لە ڕێگەى بەڵێدەرایەتى، دەست کرا بە دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردنى هەردوو گەڕەکى پێشمەرگە و فەریقاوە 1 و فەریقاوە 2 لە شارۆچكهی پیرمام.
راشیگهیاند: لە ساڵى ڕابردووش لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، ژمارەیەک پڕۆژەى دیکە لەو سنوورە جێبەجێکرابوو.
ئاماژهی بهوهش دا كه بۆ ئەمساڵیش لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە، ئامادەکارى و پلان داڕێژراوە بۆ ئەنجامدانى ژمارەیەک پڕۆژە کە بەبێ جیاوازى لەنێوان شار و دەرەوەى شار ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکى یەکسان دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزاریى دەگەیهنرێت بە سەرجەم ناوچەکان بە تایبەتى ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.