Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:45

شارەوانی هەولێر: بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی 09ـی 2022  ڕایگەیاند، بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر تەواو بێت و بەڕووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە و تەواوبوونی کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە 93%.

ڕاشیگەیاند: بەشی دووەمی شەقامی 150 مەتری بە درێژی 7.6 کیلۆمەتر کە لە ڕێگەی نێوان شەقامی سەرەکی شەقڵاوە تاوەکو شەقامی کۆیە، تاوەکو ئێستا 93% کارەکانی تەواو کراوە، ئێستاش کارکردن لەم بەشانە بەردەوامە:-

- چینی کۆتایی قیڕتاوکردن.

- دانانی هێماکانی هاتووچۆ.

- هێڵکاری شەقام.

- پەرژینی سەلامەتی.

شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە جەختیشی کردۆتەوە کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و ئەو بەشەش بەڕووی شوفێران و هاووڵاتییاندا بکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.