Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:16

"هه‌موو خێزانێكی كورد یاده‌وه‌ری له‌ گه‌ڵ شۆڕشی ئه‌یلوولدا هه‌یه‌ "

Suhail tahir
100%

 له‌ میانه‌ی به‌شدار بوون له‌ به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به‌ پرسی شۆرشی ئه‌یلوول، بناغه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ، عه‌بدولسەلام به‌رواری مامۆستای زانكۆ لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند: شۆڕشی ئه‌یلوول درێژترین شۆڕش بوو له‌ مێژوو، ئامانجی خۆی پێكا، زۆر له‌ سه‌ركرده‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بوونه‌ سه‌ركرده‌ له‌و شۆڕشه‌، میلله‌تی كورد به‌ رێگەیه‌كی جیاواز هه‌ڵسوكه‌وتی كرد، هۆشیارییه‌كی سیاسی به‌رز هه‌بوو له‌ ناو شۆڕش.

عەبدولسەلام به‌رواری روونی كرده‌وه‌ كه‌ بوونی بارزانی نه‌مر، ناوێك و ره‌مزێك بوو له‌ناو كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ وای كرد ته‌واوی كوردستانیان باوه‌ڕیان به‌ شۆڕشی كورد و شۆڕشی ئه‌یلوول كرد، ئه‌و دروشمانه‌ی شۆڕش واقیعیانه‌ بوو، له‌ په‌یامی ناوه‌خۆی شۆڕشیش باسی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ده‌كرا.

ئاماژەی بەوەش دا کە شۆڕشی ئه‌یلوول، سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ ئه‌زموون و به‌رنامه‌یه‌كی پته‌وی هه‌بوو، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ به‌رده‌وامی شۆڕش، كه‌ داننرا به‌ ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان.

عه‌بدولسەلام به‌رواری جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ من ده‌توانم وێنه‌كه‌ بگەڕێنمەوە، وه‌كو خۆی كه‌ شۆرشی ئه‌یلوول تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌نگی خۆی هه‌بووه‌، ئه‌و شۆڕشه‌ وای كرد وڵاتێك ناچار بكات، دان به‌ مافی كورد بنێت له‌ چوارچێوه‌ی ئۆتۆنۆمی كه‌ ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و قۆناغه‌ زۆر گه‌وره‌ و زۆر به‌ به‌ها بوو.

لای خۆیه‌وه‌ د . چواس حه‌سه‌ن ، چاودێری سیاسی سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان پرس رایگه‌یاند : درود بۆ خه‌باتی شۆڕشگێرانی ئه‌و شۆڕشه‌ و جه‌نابی بارزانی نه‌مر، له‌ڕووی ده‌ره‌نجامی ئه‌و شۆڕشە، یه‌كه‌م درزبوو له‌ رێككه‌وتنی سایكس بیكۆی دا، هه‌نگاوی گه‌وره‌ بوو كه‌ دژ به‌ سایكس بیكۆ بوه‌ستێت، له‌ هۆكاریش شۆڕشی ئه‌یلوول ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی گه‌لی كورد بوو له‌ ساڵی 1960 دا.

ڕاشیگەیاند: ئه‌و شۆڕشه‌ درێژه‌پێدانی شۆڕشه‌كان و جوڵانه‌وه‌كانی دیكه‌ی كورد بوو له‌ ناوچه‌كه‌، كه‌ ته‌واوی ئیراده‌كانی رێكخست.

د . چواس حه‌سه‌ن ، چاودێری سیاسی روونیكرده‌وه‌ شۆرشی ئه‌یلوول خه‌بات و تێكۆشانی خسته‌ ناو هه‌موو ماڵێكی كورد، هه‌موو خێزانێكی كورد یاده‌وه‌ری له‌ گه‌ڵ شۆرشی ئه‌یلوولدا هه‌یه‌، شۆرشی ئه‌یلوول هه‌موو ئیراده‌كانی رێكخست له‌ ژێر چه‌تری سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن کە ئه‌ویش مه‌لا مسته‌فای بارزانی بوو.

ئاماژه‌ی بەوەش دا كه‌ یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆرشی ئه‌یلوول دروستكردنی سوپایه‌كی یه‌كگرتوو بوو. تا ئێستاش روحی ئه‌و شۆڕشه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ شۆڕشی ئه‌یلوول توانی ئه‌و هێزه‌ وه‌ربگرێت كه‌ كورد بگه‌یه‌نه‌ته‌ نێو رێككه‌وتن له‌ سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.