سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م جه‌ختی كرده‌وه كه له ڕووی ده‌ستووری و دادوه‌ری و سیاسییه‌وه بابه‌ته‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكراوه‌ته‌وه و پێویست به باسكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه ناكرێته‌وه.
نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بڕیاری دا كه ناتوانێت په‌رله‌مان هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه هیچ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته ئه‌نجام نادرێت، ته‌نیا دوای كاراكردنه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه.
ڕاشیگه‌یاند: لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ربڕیوه، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت كه چیتر پێویست ناكات باس له‌م پرسه بكرێته‌وه كه له ڕووی ده‌ستووری و دادوه‌ری و سیاسی یه‌كلا كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا هه‌وڵ و پێشنیاره‌كان بۆ چۆنییه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت، هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی خێراكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی تا باشترین خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكات.
ئه‌م تویته‌ی نووری مالیكی وه‌ڵامێكه بۆ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كه له سه‌رجه‌م وتار و تویت و بڵاوكراوه‌كانی ڕابردووی جه‌ختی له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كردۆته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نگرانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك له ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق مانه‌وه و له كۆتایی مانگی ڕابردووش خۆپیشاندانێكی فراونیان ئه‌نجام دا كه پێكدادانی چه‌كداری لێ كه‌وته‌وه و بووه هۆی كوژران و برینداربوونی سه‌دان كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.