Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:30

لە هەولێر 50 کەس دادەمەزرێنرێن

کوردستان TV
100%

بڕیارە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی، سبەی سێشەممە 13ـی 09ـی 2022 لە پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان تیروپشک بۆ دامەزراندنی 50 کەس ئەنجام بدرێت، بۆ دامەزراندیان لە پاڕکەکە.

ڕاگەیاندنی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان، سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دوای ئەوەی دەرگای ھەلی کارکردن بۆ دامەزراندنی 50 کەس کردەوە.

ڕاشیگەیاند: ژمارەیەکی زۆری کار خواز ناویان تۆمار کردووە.

ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ ڕاگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەی کە دادەمەزرێن سبەی سێشەممە لە فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە شێوازی ڕاستەوخۆ و بە ئامادەبوونی لێژنەی سەرپەرشتیار و ئەو کەسانەی کە ناویان تۆمار کردووە تیروپشک بۆ دامەزراندنی 50 کەس ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.