Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:32

سلێمانی.. مانگی ڕابردوو 60 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31-8-2022) 60 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 45 یان لەڕەگەزی نێربوون و 15 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 15 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 8 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدانی خنكان و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.