Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:43

چەند دەنگۆیەكی ناڕاست دەربارەی تەندروستی چاو

کوردستان TV
100%


چاو یەكێكە لەئەندامە گرنگ و هەستیارەكانی لەشی مرۆڤ ، پاراستنی تەندروستی چاوەكانیش كارێكی زۆر گرنگە.

هەندێك دەنگۆی ناڕاست هەیە كە لەناو خەڵكدا بڵاوبۆتەوە كە پەیڕەوكردنی زیان بە تەندروستی چاوەكان دەگەیەنێت، ئەم دەنگۆیانەش ئەمانەن:

* خوێندنەوە لەشوێنی ڕووناكی كەم ئازاری چاو دەدات: هەرچەندە ڕووناكی باش دەبێتە هۆی خوێندنەوەیەكی باشتر و ڕێگری دەكات لەزوو هیلاكبوونی چاو ، بەڵام خوێندنەوە و بەكارهێنانی چاو لەشوێنێك كە ڕووناكیەكەی كەم بێت ئازاری چاو نادات.

* بەكارهێنانی كۆمپیوتەر ئازاری چاو دەدات: بەكارهێنانی كۆمپیوتەر ئازای چاو نادات، تەنیا لەحاڵەتێكدا نەبێت كەئەو ئامێرە بۆماوەیەكی دوور و درێژ بەكاربهێنێت بەبێ ئەوەی بەپێی پێویست چاو بتروكینێت بەراورد بە شێوەی ئاسایی كەئەوەش دەبێتە هۆی هیلاكبوونی چاوەكان، بۆیە ڕێنوێنی دەدرێت كەبەشێوەیەكی ڕێكخراو پشوو بەچاوەكان بدرێت لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر یاخود تەماشای شوێنێكی دوور بكرێت یان ماوەی نێوان دەم و چاوت و شاشەی كۆمپیوتەر لەنێوان 45 بۆ 60 سانیتمەتر بێت.

* دانیشتنی نزیك لەتەلەفزیۆن ئازاری چاو دەدات: هەمیشە منداڵان گرنگی دەدەن بە لەنزیكەوە تەماشاكردن بەبێ هیلاككردنی چاوەكانیان هاوشێوەی گەورەكان ، بۆیە هەمیشە منداڵان ڕاهاتوون كە لەنزیكەوە كتێب بخوێننەوە یاخود لەنزیك تەلەفزیۆنەوە دابنیشن و هیچ بەڵگەیەك نیە لەسەر ئەوەی ئەو كارانە چاو لەناودەبات یاخود دەبێتە هۆی لاوازبوونی چاو، چونكە كاتێك منداڵان گەورە دەبن واز لەو رەفتارانە دێنن.

* خواری چاوی منداڵ لەكاتی گەورەبوونیدا خۆی چارەسەر دەبێت: هەندێك كات منداڵ تووشی خواربوونی چاو دەبێتەوە كەئەوەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی بینین ، چونكە مێشك ئەو وێنەیە رەتدەكاتەوە كەلەچاوی خوارەوە پێی دەگات، بۆیە هەرچەند لەكاتێكی زووتردا خواری چاو چارەسەر بكرێت باشترە كەرێگاكانی بریتین لە داپۆشینی چاوی ساغ و بەكارهێنانی چاویلكەی پزیشكی یاخود قەترە یاخود نەشتەرگەری.

* خواردنی گێزەر دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بینین: هەرچەندە گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی ئەی كەئەو جۆرە ڤیتامینە گرنگە بۆ تەندروستی چاو ، بەڵام زۆرێك لەخۆراكەكانی دیكەش ئەو جۆرە ڤیتامینەیان تێدایە كە دەتوانرێت لەرێگەی خواردنی خۆراكێكی هاوسەنگ كە گێزەری تێدا بێت یاخود نا ئەوا لەش ڤیتامین ئەی پێ بگات.

* دووركەوتنەوە لەخوێندنەوەی دێڕە بچووكەكان ئەگەر چاوت كزبوو: تێگەیشتی ئەوەی چاو وەك ماسولكەیە هەڵەیە، لەڕاستیدا چاو زۆر لەكامێرا دەچێت و كامێراش پێشوەخت تێك ناچێت بەهۆی ئەوەی بەكاربهێنرێت بۆ وێنەگرتنی بڕگەیەكی ئاڵۆز ، بۆیە رێنوێنی دەكرێت كە بەئارەزووی خۆت چاو بەكاربهێنە بەبێ ئەوەی ترس لەلەناوچوونی بكرێت.

* بەكارهێنانی چاویلكەی پزیشكی وات لێدەكات خووی پێوەبگریت: چاویلكەی پزیشكی بەكاردەهێنرێت بۆ ڕاستكردنەوەی ئاستی بینین و بینینێكی روونتر ، بۆیە مرۆڤەكان واهەستدەكەن خوویان بەلەچاوكردنی چاویلكەوە گرتووە بۆ باشتر بینینی چواردەوریان.

* بەكارهێنانی هاوێنەی پزیشكی بۆرێگرتن لەدابەزینی چاو: هەندێك لەو بڕوایەدان كە بەكارهێنانی هاوێنەی چاو دەبێتە هۆی ڕاستبوونەوەی ئاستی بینینیان بەشێوەیەكی تەواوەتی و ئیتر هیچ پێویستیان بە بەكارهێنانی چاویكە نابێت، بەڵام هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نیە لەسەر ئەوەی بەكارهێنانی هاوێنەی پزیشكی دەبێتە هۆی باشتركردنی ئاستی بینین یاخود رێگرتن لەزیاتر دابەزینی ئاستی چاو.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.