له وڵاتی میسر"ئامینه عومه‌ر" قوتابییه‌كی ده‌رچووی زانكۆ بوو، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆ، ئامینه كۆچی دواییكرد .
له رۆژی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیان له‌بری ئامینه‌ی كۆچكرد باوكی (عومه‌ر عهسفوره) له دیمه‌نێكی خهفتبارهوه له نێو هاوڕێییه ئامینه ده‌وستێت، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئامینه ، باوكی ده‌چێت بڕوانامه‌ی كچه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
باوكی ئامینه ده‌ڵیت" كچه‌كه‌م هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بوو، به كۆچكردنێكی سروشتی گیانی له ده‌ست دا ، شانازی به كچه‌كه‌م ده‌كه‌م چونكه،زۆر حه‌ز و ئاره‌زووی له ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو، زۆر حه‌زده‌كه‌م له شێوه‌ی ئه‌ودا بمرم ".
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لجه‌زیره
ڤیدیۆ.. دوای گیان له ده‌ست دانی كچه‌كه‌ی باوكێك بڕوانامه‌ی ده‌رچوونه‌كه‌ی وه‌رگرت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.