Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:48

له‌خولی ئیتاڵیا یۆڤنتۆس و سالێرنیتانا یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ ركابەریەكانی گەری شەشەمی خولی ئیتالیا، هەردوو یانەی یۆڤنتۆس و سالێرنیتانا بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون.
 یۆڤنتۆس لەسەر یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم، میواندارى یانەى سالێرنیتاناى کر، دوور لەپێشبینیەكان لەگێمی یەكەم سالێرنیتانا لەخولەكی هەژدە لەرێی یاریزان ئەنتۆنیۆ کاندریڤا گۆڵی یەكەمی تۆماركرد.
 دوابەدوای ئەو گۆڵە لەخولەكی چل و پێنج کریستۆڤ پیانیک بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ میوان تۆماركرد، گێمی یەكەم تیپی میوان بەدوو گۆڵ لەپێشەوەبوو، لەگێمی دووەم یاریزانانی یۆڤنتۆس ریزەكانی خۆیان باشتر رێكخستەوە تا لەخولەكی پەنجاو یەك گلیسۆن بریمەر گۆلێكی تۆمار كردو جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە، یاریەكە بەرەو كۆتایی بوو، لەكۆتا خولەكی یاریەكە بەهۆی توندو تیژی ناوبژیوان دوو یاریزان وراهێنەری یۆڤنتۆسی بەكارتی سوور كردە دەرەوە.
هەروەها یاریزانێكی یانەی سالێرنیتانای بەكارتی سوور كردە دەرەوە، لیۆناردۆ بۆنۆچیی دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوو لەجێبەجێكردنی لێدانكە، بەدووەم جار تۆپەكەی خستە ناو گۆڵ، بەمجۆرە یاریەكە تا كۆتایی  بە یەکسانى بوونی هەردوولا  بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان  کۆتایى هات.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.