بڕیاردهری لێژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان رایدهگهێنێت، وادەی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان تەواو بوو، بەڵام دوای ئەوەی مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان، بڕیاری دا پارەی تاپۆکردنەکە بکرێتە قیست، خەڵکێکی زۆر سوودی لەو بڕیارە بینی و مامەڵەیان پێشکەش کرد.
نزار مەلا غەفار،بڕیاردهری لێژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: دوای ئەوەی بە یاسا ماوەی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دیاری کرا کە 9/9 بوو و ناکرێت درێژ بکرێتەوە، ئێستا ماوەکە کۆتاییی پێ هاتووە و چیی تر ناتوانرێت خانووەکان تاپۆ بکرێت و لەبەر ئەوەی بە یاسا ڕێک خراوە.
بڕیاردەری لیژنەی شارەوانی گوتیشی: ئەوەی جێی بایەخە مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان و ئیدارەی پارێزگای هەولێر بڕیاری دا ئەوەی قیستەکەی لە دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت بۆیان بکرێت بە قیست، خەڵک زیاتر بەهۆی ئەو پەیامە چوون بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان، ئەوەی ماویشە ناتوانن تازە خانووەکانیان تاپۆ بکەن.
بڕیاردهری لێژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان دهشڵێت: لە هەموو هەرێمی کوردستان 300 بۆ350 هەزار خانووی زێدەڕۆ هەبوو، بەڵام جارێ ئامارەکە کۆ نەکراوەتەوە کە چەند کەس مامەڵەی بۆ تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ پێشکەش کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.