Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:58

پیرمام.. بە نزیكەی 900 ملیۆن دینار پرۆژەی قیڕتاوكردنی چەند گەڕەكێك جێبەجێ كرا

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگەی هەولێر، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەلاحەدین (پیرمام) سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی چەند گەڕەكێكی شارۆچكەكەیان كرد.
گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە (٨٩٦،٥٩٨،٤٥٠)دینار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێرە، پێكهاتووە لە قیڕتاوكردنی گەڕەكەكانی پێشمەرگە، فەریقاوا یەك، فەریقاوا دوو، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەلاحەدین سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر. 
بڕگەكانی پرۆژەكەش بریتین لە دیواری پاڵپشت و تەختكردن و تێكەڵەڕێژ و قیڕتاوكردن و ماوەكەیشی 270 ڕۆژە و لەلایەن تیمەكانی شارەوانی سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی كراوە. ئەم پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە دەبێت و ئاسانكاری زۆر بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان دەكات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.