مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو .
ئهمڕۆ دووشهممه 12 ى 9 ى 2022، لهراگهیاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەلارەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تۆمەتبارێك لەقەزای كەلار تەقەی لەهاوڵاتییەك كردووەو هەڵاتووە ، گومانیان دەكرد بەرەو شاری سلێمانی هاتبێت ، دەستبەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی ڕاسپارد كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بهوهشدهكات، سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتباری هەڵاتوو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە .
پۆلیسی سڵێمانی ئهوهشی خستووهته ڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (د، ق، أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406/31 ڕاگیراوەو تۆمەتبارە بە تەقەكردن لە هاوڵاتییەك لە قەزای كەلار ، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان تۆمەتبار ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی كەلار دەكرێتەوە .
كهسێك بهتۆمهتی تهقهكردن له هاووڵاتییهك دهستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.