Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:56

دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

کوردستان TV
100%


حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌كات. 
 بە فەرمانی  مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاوڵاتیان لە مانگی داهاتوودا دابکرێت. 
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو،  بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان( ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو  دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.