كتێبی "پازار" فه‌رهه‌نگی ئینسایكلۆپێدیكی ڕه‌نگی كوردی، به‌رهه‌می كچه نووسه‌ری كورد "سه‌حه‌ر موعێزی " كه له 9 به‌رگ پێكهاتوه چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
نووسه‌ر "سه‌حه‌ر موعێزی " له باره‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه ده‌ڵێت" پاش سێزده ساڵ گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی، پازار چاوی له ڕووی دنیا هه‌ڵهێنا ،كه زیاتر له 73 هه‌زار ناوی ڕه‌نگه‌كانی له‌سه‌ر جه‌م كوردستاندا كۆكراوه‌ته‌وه ،ده‌توانێت ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ مێژوو، هونه‌ر، كلتوور، كۆمه‌ڵناسیی و وێژه‌ی كوردیی".
هه‌روه‌ها موعێزی ده‌ڵێت" هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی كوردی له بواری ڕه‌نگه‌كاندا سه‌رنجی منی به لای خۆیدا ڕ‌اكێشا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی من ته‌ونكه‌ر بوو منیش هه‌ر له منداڵییه‌وه له پاڵ خوێندنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دایكمدا ته‌ونم ده‌كرد، دایكم به پێی زاراوه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان ناوی تایبه‌تی بۆ ڕه‌نگی به‌ن و ڕێسه‌كان هه‌بوو، كاتێك ده‌چووینه بازاڕی به‌ن فرۆشه‌كان له‌وێش به پێی زاراوه‌ی هه‌رێمێكی دیكه ڕه‌نگی به‌نه‌كان ناوێكی دیكه تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو، ئه‌گه‌ر له‌وێش ئه‌و ڕه‌نگانه‌مان ده‌ست نه‌كه‌وتایه، ده‌چووینه بازاڕی ڕه‌نگڕێژه‌كان و له‌وێش به پێی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان ناوێكی دیكه‌یان له‌و ڕه‌نگانه ده‌نا، ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره‌ی له مێشكمدا درووستكرد، كه چۆن ده‌بێت ئێمه هه‌موومان هاوزمان بین به‌ڵام ناوی جۆراجۆر له ڕه‌نگه‌كان بنێین، هه‌ر بۆیه ئه‌مه هۆگری له مندا بۆ ڕه‌نگه‌كان درووستكرد و من له ناوی ڕه‌نگی به‌ن و ڕێسه‌كانه‌وه ده‌ستمپێكرد، تا دوایی كه هه‌ستم پێكرد بۆ ڕه‌نگ له زمانی كوردیدا له هه‌ر زاراوه و خێڵ و گوندێك ناوێكی تایبه‌ت له ڕه‌نگه‌كان ده‌نێن".
له كۆتاییدا نووسه‌ر ده‌ڵێت" فه‌رهه‌نگی ئینسایكلۆپێدیكی ڕه‌نگی كوردی له بواره‌كانی وێژه‌یی، مێژوویی، جوگرافی، هونه‌ری و كۆمه‌ڵناسییه‌وه ده‌توانێت سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌سه‌ر كورد، ئه‌م فه‌رهه‌نگه ته‌نها بریتی نییه له ناوی ڕه‌نگه‌كان، به‌ڵكو هاوكات ناوی ڕه‌نگه‌كانی كه له په‌ند، هه‌ڵبه‌ست، مه‌ته‌ڵ و قسه‌ی نه‌سته‌ق به‌كارهاتوون، له‌خۆی گرتووه، واته وه‌كوو نموونه له پاڵ ناو ڕه‌نگه‌كاندا ئاماژه كراوه به شێوازی به‌كار هێنانی ئه‌و ناوانه له ناو خه‌ڵكدا.
شایانی باسه فه‌رهه‌نگی ئینسایكلۆپێدیكی ڕه‌نگی كوردی "پازار"، له چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین چاپ كراوه.
ئا- كامران
فه‌رهه‌نگی ئینسایكلۆپێدیكی ڕه‌نگی كوردی "پازار" چاپ و بڵاو كرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.