Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:43

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی نوێ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت) بڕیاری دا بۆ هاوکاری و ئاسانکاریی بۆ دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان لەم پارێزگایە بکرێتەوە.

وه‌زیر هه‌روه‌ها پاڵپشتیی تەواوی خۆشی بۆ هەموو جۆرە یارمەتی و ئاسانکارییەک لە رێگەی پارێزگاری هەڵەبجەوە بۆ دانیشتوانی ئەم پارێزگایە نیشان دا.

به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌ش كه‌ له‌لایه‌ن وەزیری سامانە سروشتییەکان ده‌ركراوه‌، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕووی كارگێڕی و دارایی و هونه‌رییه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌لكێنرێ به‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تری نه‌وت و كانزاكان له‌ پارێزگاكانی تر.

له‌ فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌كردنه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.