Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:32

ئۆتۆمبێلێكی پیكاب به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزین ده‌سووتێ

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌وه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، ئۆتۆمبێلێك گڕی گرت و سووتا.

مه‌هدی داوود په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئەمرۆ ئێوارە لە گوندی شکێرا لە سنووری دەشتی ھێرت له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (پیکاب دێری) به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌وه‌ سووتا.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌نوه‌ر مه‌غدید خدر كه‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌هۆی شۆرتی فیوول په‌مپ و خراپی كوالێتی به‌نزینه‌وه‌ سووتاوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خۆی و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ ڕووداوه‌كه‌دا سه‌لامه‌ت ده‌رچوونه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.