به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی چوار دووكان و چوار بارهه‌ڵگر سووتاون و زیانه‌كانیش به زیاتر له ملیۆنێك دۆلار ده‌خه‌ملێنرێن.
عه‌تا محه‌مه‌د لێپرسراوی كاسبكارانی عه‌لووه‌ی سلێمانی بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: له سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كه‌وتۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئاگره‌كه چوار به‌شی تایبه‌ت له‌نێو عه‌لوه سووتاون و هه‌روه‌ها چوار بارهه‌ڵگریش گڕیان گرتووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زیانی ئاگره‌كه زیاتر له ملیۆنێك دۆلاره كه زیان به‌ر چه‌ندین به‌ش و كۆگای ناو عه‌لوه‌كه كه‌وتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی سلێمانی سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن و تا ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه دیار و ڕوون نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.