وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له گشتاندنێكدا بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان هه‌موو ئه‌و كار و ڕه‌فتارانه‌ی دیاری كرد كه له قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه‌ن.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئیمزای وه‌زیر ئالان حه‌مه سه‌عیدی له‌سه‌ر و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپه‌ڕین، كه‌ركووك – به‌شی خوێندنی كوردی) و تێیدا هاتووه: له هه‌موو دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و فێركارییه‌كان (باخچه و قوتابخانه و خوێندنگه و په‌یمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده) حكوومی و ناحكوومییه‌كان، گشت ئه‌و كار و ڕه‌فتارانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یامی په‌روه‌رده و فێركردن ناگونجێن ڕێگه پێنه‌دراون.
كاره‌كانیش بریتین له:-
1- هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی چه‌ك و ئامێری برینداركه‌ر و مه‌ترسیدار.
2- جگه‌ره‌كێشان و نێرگه‌له‌كێشان.
3- چالاكی دوور له په‌وه‌رده و فێركردن و ڕیكلامی بازرگانی و چالاكی سیاسی.
4- به‌كارهێنانی توندوتیژی و یه‌كتر شكاندن.
5- ئه‌و دروشمانه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی گه‌لی كوردستان ناگونجێن.
6- به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێری زیره‌ك بۆ وێنه‌گرتن و ڤیدیۆ و لایڤ له كاتی وانه وتنه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌م خاڵانه سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ر و مامۆستایان و قوتابییان ده‌گرێته‌وه.
بڕیاری سبه‌ی سێشه‌م به فه‌رمی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023) له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لێ بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.