Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:32

ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی وەرزشی خەڵاتکران

کوردستان TV
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی وەرزشوانان، بەبۆنەی (61)مین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، مەراسیمێکی خەڵاتکردنی بۆ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی شاری هەولێری سازکرد.

لە مەراسیمەکەدا کە هەریەک لە قائیمقامی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیر و هونەری هەولێر و سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر بەشێک لە خەڵاتەکانی بەسەر ڕۆژنامەنووسان دابەش کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.