Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:34

هاووڵاتییه‌ك دوای ڕاوه‌ستانی دڵی بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك.. ژیانی بۆ گه‌ڕێنرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار هاووڵاتییه‌ك دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك دڵی له‌ لێدان ڕاده‌وه‌ستێت، ژیانی بۆ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ و ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیره‌.

نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشه‌م لە دوای گەیاندنی ھاووڵاتییەک بە نەخۆشخانەكه‌مان کە دڵی لە لێدان کەوتبوو، زیاتر لە (45) خولەک لەلایەن ستافی پزیشکی و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکەوە شێلانی دڵ و کاری پێویستی بووژانەوەی دڵی بۆ کرا و توانرا ژیانی بۆ بگەڕێنرێتەوە و خۆشبەختانە دڵی دەستی بە لێدان کردەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی لێدانی دڵی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌، ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ بەشی بوژانەوەی دڵ لە پارێزگای سلێمانی و قه‌سته‌ره‌ی دڵی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا هاووڵاتییه‌كه‌ باری تەندروستی جێگیرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.