Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 23:23

ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی به كۆڕۆنا كۆچی دواییان كرد 5 ملیۆن دینار ده‌درێته‌ خانه‌واده‌كانیان

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا هه‌ر پزیشك و كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی له‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمی به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كردبێت، بڕی 5 ملیۆن دینار وه‌ك مینحه‌ بداته‌ خانه‌واده‌كانیان.

سه‌رۆكایه‌تی دیوان به‌ نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه‌ ڕه‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی پێنج ملیۆن دینار وه‌ك به‌خشین (مینحه‌) بۆ یه‌كجار.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: بڕی 5 ملیۆن دیناره‌كه‌ ده‌درێت به‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و پزیشك و كارمه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌ی له‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون و به‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دواییان كردووه‌.

به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی ئه‌م مینحه‌یه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ ژماره‌یان 89 كه‌سه‌، پاره‌كه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌درێت به‌ خانه‌واده‌كانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.