Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:54

ئه‌مڕۆ په‌رده‌ له‌سه‌رپه‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند "ته‌ڵعه‌ت سامان " لاده‌درێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13-9-2022 له‌شاری هه‌ولێر له‌پێش هۆڵی میدیا ، له‌كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ په‌رده‌ له‌سه‌رپه‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر "ته‌ڵعه‌ت سامان " لاده‌ردێت،كه‌له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز شوان عه‌بدولڕه‌حمان دروست كراوه‌. په‌یكه‌ره‌ی هونه‌رمه‌ند "ته‌ڵعه‌ت سامان" ، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ كۆچكردووه‌ و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، له‌ مه‌ڕمه‌ڕ دروستكراوه‌.
 هونه‌رمه‌ند و ڕابه‌ری به‌ توانای هونه‌ر و شانۆی كوردی مامۆستا "ته‌لعه‌ت سامان " یه‌كێكه‌ له‌و مامۆستایانه‌ی شانۆ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستیانه‌ ڕۆڵێكـی كاریگه‌رو گرنگی بینیوه‌ له‌ دروست بون و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چون و پێشكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی هونــــه‌ری به‌ گشتی وبزاڤی شانۆی كوردی به‌ تایبه‌تی، ساڵانیكی زۆره‌‌ له‌ دام و ده‌زگاو تیپه‌ هونه‌ریه‌كانی كوردوستان خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی شانۆ و درامای كردوه‌ مامۆستا ته‌لعه‌ت نازناوی سامانی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوی یه‌كێك له‌ پشته‌كانی واته‌ باپیره‌كانی هه‌شته‌می و‌ ئه‌م نازناوه‌ ئاوێته‌ بوه‌ له‌ ‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیداو بۆته‌ ناوبانگی هونه‌ریشی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م نازناوه‌ش كه‌ (سامان) ه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ واتای سه‌روه‌ت و سامان دێت له‌ هه‌مان كاتدا مانایه‌كی فراوانی هه‌یه‌ وه‌ك سامانێكی گه‌وره‌ی كلتوری و فۆلكلۆری نه‌ته‌وایه‌تی.
 مامۆستا ته‌ڵعه‌ت سامان له‌ سه‌ره‌تای قوناغی پۆلی یــــه‌كه‌می ناوه‌ندیه‌وه‌ وه‌ك گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ نوسینی تێكستی شیعر و چیرۆك نووسین و چه‌نده‌ها چیرۆكـی ئێزگه‌یی نوسیوه‌ كه‌ تا ئێستاش ماون. 
له‌ساڵی خۆێندنی 1965 ــ 66 ده‌چێته‌ ئه‌كادیمیای هونه‌ر له‌ شاری به‌غداد كه‌ ئه‌وسا سه‌ر بــه‌ وه‌زاره‌تی تربیه‌ بوو پاش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس وه‌رگیرا. هونه‌ره‌مه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان خزمه‌تێكی زۆری شانۆ و هونه‌ری كوردیان كردووه‌ بـــــونه‌ هه‌وێنێكی سه‌ره‌كی بۆ دروست بون و گه‌شه‌ كردنی شانۆ و درامای كوردی. هاوینی ساڵی 1970 كاتێك كه‌ ئه‌كادیمیا ته‌واو ده‌كات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاری هه‌ولێر دوای ماوه‌یه‌ك هاوڕیه‌كی به‌ ناوی حه‌مید كه‌ نۆێنه‌ری یه‌كێتی لاوانی دیموكرات ده‌بێت په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی تیپێكی هونه‌ری بۆ ئه‌و ڕێكخراوه‌، له‌و ساته‌شدا له‌ هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك یا دامه‌زراوێكی حكومی دانه‌مه‌زراوه‌، هه‌ل و فرسه‌تێكی گونجاوی لـــه‌ به‌ر ده‌مدا بوه‌ بۆ كاركردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیپێكی هونه‌ری پێك دێنێت به‌ ناوی تیپی لاوان و چه‌ند به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌وانه‌ شانۆیی { بوكی په‌رده‌، جه‌نگاوه‌ری شێت } و له‌ گه‌ڵ چه‌نـــد به‌رهه‌مێكی تر، ئه‌م تیپه‌ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئــه‌م ڕێكخراوه‌ زۆر كاری تری له‌ سه‌ر شان ده‌بێت بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی نادرێت ته‌نیا به‌ بواری شانۆ، دواتــــــر په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر كه‌ مامۆستا (جه‌مال هیدایه‌ت) سه‌رۆكی ده‌بێت بــه‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م تیپه‌ش تایبه‌ت بوه‌ به‌‌ بواری میوزیك و گۆرانی نه‌ك شانۆ بۆیه‌ له‌م تیپه‌ش واز ده‌هێنی و په‌یوه‌ندی نامێنی و بیر له‌ دامه‌زراندنی تیپێكی شانۆیی سه‌ربه‌خۆ ده‌كاته‌وه‌ و پێشنیار پێشكه‌ش ده‌كات به‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ڕێگا پێدان به‌ دروست ناوی هه‌ندێ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی: یه‌كه‌م: شانۆگه‌ریه‌كان { نه‌فره‌تلێكراو 1969 نوسین و ده‌رهێنان، ، جه‌نـــگاوه‌ری شێت ــ نووسین و سه‌رپه‌رشتی 1970، ترس ــ نووسین و ده‌رهێنان 71، بووكی په‌رده‌ ــ ده‌رهێنان 72 ، خه‌مڵی په‌مۆ ــ ئاماده‌ و ده‌رهێنان 72، خاڵۆی ڕێبوار ــ ئاماده‌و ده‌رهێنان 73، مـــــــــــه‌م و زین ـــ نووسین و ده‌رهێنان 75، پیلان ـــ ئاماده‌ و ده‌رهێنان 76، پێشانگا ـــ ده‌رهێنان 77، قــــــــه‌ل و رووته ـــ نووسین و ده‌رهێنان، گێچه‌ڵه‌كانی حه‌مه‌ وه‌ی وه‌ی ـــ نووسین و ده‌رهێنان 79، بووكی به‌فر ـــ ده‌رهێنان 82، قه‌ڵای دمدم ـــ نووسین و ده‌رهێنان، خـــــــانزادێكی تر ـــ نووسین و ده‌رهێنان 83، فایلی شه‌ست و حه‌وت ـــ ده‌رهێنان، شاری ئه‌وین ــــ نووسین و ده‌رهێنــــان 84، خه‌ج و سیامه‌ند ـــ ئاماده‌و ده‌رهێنان 85، ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگرین ـــ ئامــــاده‌ و ده‌رهێنان 86 حه‌مه‌ دۆك ــ ئاماده‌ و ده‌رهێنان 87، پێكه‌نینی توڕه‌یی ـــ نووسین و ده‌رهێنان 92، حوكمـــــی قه‌ره‌قۆش ـــ ده‌رهێنان 93، سێداره‌ ـــ نووسین و ده‌رهێنان 95، پیلان ـــ ئاماده‌ و ده‌رهینان 97 ، گوریس ــ نووسین و ده‌رهێنان 98، چه‌پكی گوڵ ـــ نووسین 84، دووكه‌ڵ ــ نووسین 72، ئاڵو گۆڕــ نووسین 72، دڵدارێكی قرچۆك ــ ده‌رهێنان 2004، زنجیر ــ نووسین و ده‌رهێنان 2004 }.
 دووه‌م: دراماو زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كان  مه‌رج ــــ نووسین و ده‌رهێنان، ته‌له‌فیزێۆنی به‌غدا و كـه‌ركوك 1972، گۆێزان ـــ نووسین و ده‌رهێنان، تیڤی به‌غدا و كه‌ركوك 1973، زنجیره‌ی فه‌قی ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه‌ ــــ نووسین و ده‌رهێنان، تیڤی كه‌ركوك 1975 حه‌وت ئه‌لقه‌، سێ كه‌لله پوچ ـــ سینارێۆ و ده‌رهێنان 1992 تیڤی كوردوستان، چه‌قۆ ـــ سیناریۆ و ده‌رهێنـــان ‌1993 تیپی شانۆی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی كوردوستان پیشان درا، زنجیره‌ی كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چوغ ـــ نووسین وده‌رهێنان 1994 ته‌له‌فیزێۆنی گه‌لی كوردوستان، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ ـــ نووسین و ده‌رهێنان تیڤی هه‌رێم، هه‌‌ڵچوون ــ نووسین، زنجیره‌ی ته‌لاری مه‌زن ـــ نووسین و ده‌رهێنان 2005 كه‌ناڵی نه‌ورۆز .
 سێیه‌ه‌م: چه‌نده‌ها دراما و زنجیره‌ و ته‌مپیلی ئێزگه‌یی بۆ ئێزگه‌ی به‌شی كوردی له‌ به‌غداد لـه‌ نێوان ساڵانی 1965 ــــ 1975 تۆمار كردوه‌، چه‌نده‌ها دراماو زنجیره‌ ته‌مپیلی بۆ ئێزگه‌ی هـه‌رێم تۆمار كردوه‌، ، چه‌نده‌ها شانۆگه‌ری و ئۆپه‌رێت له‌ نه‌ورۆز و بۆنه‌ نیشمانیه‌كان..شانۆگــــــــــه‌ری و ئۆپه‌رێته‌كانی چالاكی قوتابجانه‌كان، وه‌ڕگێڕانی چه‌نده‌ها شانۆگه‌ری بیانی له‌ زمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ بۆ زمانی كوردی. شایانی باسه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی 14-01-2019 به‌ ڕووداوی هاتوچۆ له‌نێوان پیرمام - هه‌ولێر هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان كۆچی دوایی كرد. 
شایانی باسه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی 14-01-2019 به‌ ڕووداوی هاتوچۆ له‌نێوان پیرمام - هه‌ولێر هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان كۆچی دوایی كرد.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.