حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای مەخمور دەخاتە گەڕ.
لەوبارەیەوە زیرەك حەسەن،بەرێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەتكردن بە دانیشتووانی قەزای مەخمور و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە،پڕۆژی خزمەتگوزاری لە سنوورەكە جێبەجێدەكات.
هەروەها گوتی: بەشێك لە پڕۆژەكان لە بواری جێبەجێكردندایە و لە قۆناغی داهاتووشدا پڕۆژەی جیا جیا لە سنوورەكەدا دەبێت.
گوتیشی: وەك شارەوانی مەخمور، لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێرو نەینەوا ، لەسەر هیلێن بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە.
كارزان كاكل/پەیامنێری كوردستان تیڤی لە مەخمور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.