Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:35

له‌خولی ئیتاڵیا رۆما سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئیمپۆلی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ڕۆما سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی ئیمپۆلی میوانداری برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای كارلۆ كاستێلانی له‌ شاری ئیمپۆلی به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی ڕۆما له‌ گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و له‌ خوله‌كی حه‌ڤده‌دا، پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد، پاشان یاریزان فیلیپۆ باندینێلی گۆڵی به‌رامبه‌ری ئیمپۆلی له‌ خوله‌كی چل و سێ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه‌.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاویه‌كدا، هێرشبه‌ری ئینگلیزی، تامی ئه‌براهام گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی گورگه‌كانی پایته‌ختی ئیتاڵیای تۆماركردو سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ تیپی میوان مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ڕۆما له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سێزده‌ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئیمپۆلیش هیچ یاریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی كالچیۆ نه‌بردۆته‌وه‌و به‌ چوار خاڵ له‌ پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌ دێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.