Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:36

تەنیا چەند ڕۆژێك بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی كرێی ئاو ماوە

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: تەنیا چەند ڕۆژێك بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی كرێی ئاو ماوە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە تایبەتی ئەو هاووڵاتییانەی كە قەرزی كرێی ئاوی لایە، بە ڕێژەی 15% بڕیاری دا داشكاندن بۆ هاوبەشانی ئاو بكات و بڕیارەكەش ماوەیەكی زۆرە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوەوە، بەڵام لە 20ی ئەم مانگەدا بڕیارەكە كۆتایی دێت.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بۆ ئەوەی زۆرترین هاوبەشانی ئاو لە بریارەكەی حكوومەت سوودمەند بن و ئەو دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن، بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی ئاو، ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەنەوە ئەو چەند ڕۆژەی كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو ماوە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و بنكەكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو لە شار و شارۆچكەكان بكەن و لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی كرێی ئاو سوودمەند بن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.