یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌را له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ماته‌مینی گشتی و ئاماده‌كاری بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م شاژنی كۆچكردووی بریتانیا، سێ یاری له هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی ئینگلته‌را دواده‌خرێت، یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ ئاشكرایكرد كه دوای گفتوگۆ و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیسی به‌ریتانیاو گڕوپه‌كانی ڕاوێژكاری تایبه‌ت به سه‌لامه‌تی خۆجێی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، بڕیاردرا هه‌رسێ یاری هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی ئینگلته‌را له نێوان یانه‌كانی چێڵسی و لیڤه‌رپول له شاری له‌نده‌ن و مانچسته‌ریونایتدو لیدز یونایتد له شاری مانچسته‌رو برایتۆن و كریستاڵ پاڵاس له شاری برایتۆن بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت.
یاریه‌كانی دیكه‌ش له واده‌ی دیاریكراوی خۆی له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ڕۆژانی ڕابردوو و هه‌ر به هه‌مان هۆكار، یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ سه‌رجه‌م یاریه‌كانی هه‌فته‌ی خولی ئینگلته‌رای بۆ كاتێكی نادیار دواخست .
به‌هۆی ئاماده‌كاری بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی شاژن ئێلیزابێسى دووه‌م سێ یاری هه‌فته‌ی هه‌شته‌می پریمه‌رلیگ دواخران

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.