Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:35

تێڕوانینی هەڵە سەبارەت بە مایەسیری

کوردستان TV
100%

زۆر تێڕوانینی هەڵە بەبێ هیچ بنەمایەك، سەبارەت بە مایەسیری هەیە، كە ڕەنگە ببێتە هۆی دڵەڕاوكێ بۆ زۆر كەس .
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی عومان، لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە ماڵپەڕی "ئینستاگرام"، ئاماژەی بە هەندێك لەو تێڕوانینە هەڵانە كردووە كە پەیوەندییان بە مایەسیری هەیە و ڕاستیان كردۆتەوە.
بیبەری تیژ (توون) دەبێتە هۆی دروستبوونی مایەسیری ؟
ڕاستییەكەی ئەوەیە كە خواردنی بیبەری تیژ (توون) نابێتە هۆی دروستبوونی مایەسیری ، بەڵام لەوانەیە ئاوسان لای ئەو كەسانە دروست بكات كە درزیان لە كۆمدا هەیە.
مایەسیری تەنها بە نەشتەرگەری دەتوانرێت چارەسەر بكرێت؟
زۆرجار دەتوانرێت ئازاری سووك و ئاوسانی مایەسیری بە چارەسەری ماڵەوە چارەسەر بكرێت. بەڵام كاتێك نیشانەكان بۆ زیاتر لە هەفتەیەك بەردەوام دەبن، دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت. لەوانەشە پزیشكەكەت ڕێكارێكی سادە بەكاربهێنێت بۆ چارەسەركردنی مایەسیری، پێش ئەوەی پەنا بۆ نەشتەرگەری ببات.
قەبزی دەبێتە هۆی دروستبوونی مایەسیری ؟
قەبزی درێژخایەن و سكچوونی درێژخایەن بە هەمان شێوە مەترسیدارن.زۆرجاریش دەتوانرێت ئازارو هەوكردنی مایەسیری لە ماڵەوە بە چارەسەری كەم بكرێتەوە، وەك:
حەمامێكی گەرم بكە.
دوای پیساییكردن كۆم پاك بكەرەوە.
بۆ كەمكردنەوەی ئاوسانی مایەسیری سەهۆڵ بەكاربهێنە.
ئازارشكێن بەكاربهێنە بۆ ئەوەی یارمەتی كەمكردنەوەی ئازار بدات.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی عومان روونیشكردۆتەوە كە كاتێك سوود لە چارەسەری ماڵەوە بۆ نەخۆشی مایەسیری نابینیت، پێویستە راوێژ بە پزیشك بكرێت، لە بەرامبەردا لەوانەیە چارەسەری دیكەت پێشكەش بكات، وەك:
دەرزی لێدان:
ماددەیەكی كیمیایی دەكرێتە ناو مایەسیرییەكەو ئازارەكە كەمدەكاتەوەو خوێنبەربوونەكە دەوەستێنێت ،ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی قەبارەی مایەسیرییەكە.
گرێدان:
لاستیكێكی زۆر تەسك لە دەوری مایەسیری دادەنرێت بۆ ئەوەی خوێنەكە ببڕێت.
چارەسەری ترۆمبۆلیتیك:
بە بەكارهێنانی تیشكی ژێر سوور یان لەیزەر. ئەمەش دەبێتە هۆی ڕەقبوونی مایەسیرییەكانی ناوەوە و لە ئەنجامدا پژبوونەوە و كەوتنە خوارەوە دروست دەبێت.
لابردنی مایەسیری بە نەشتەرگەری: 
پزیشكی نەشتەرگەری ئەو شانە زیادانەی كە هۆكاری خوێنبەربوونەوەكەن لادەبات.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.