Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:25

بەگوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دینار دەستكرا بەقیڕتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2022.9.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگار، عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی سێ و ژمارەیەكی دیكە لە ئەندازیاران، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان، پڕۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ بەسەركردەوە، كە بەشێكی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بەشێكی لەسەر بودجەی داهاتی 15% سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، بەگوژمەی (2 ملیار و 112 ملیۆن و 125 هەزار دینار) لەڕێگەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەكرێت.
پارێزگاری هەولێر دوای بەسەركردنەوەی پڕۆژەكە، دەستخۆشی لە ئەندازیار و كرێكار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە كرد وڕایگەیاند: گەڕەكی هەولێری نوێ یەكێك بوو لەو شوێنانەی پێویستی بە ئاوڕلێدانەوەی زیاتر هەبوو، بەتەوابوونی ئەم پڕۆژانەش هیچ شوێنێكی ئەم گەڕەكە نەماێنێت كە قیڕتاونەكرابێت.
گوتیشی: "دڵنیایی بە هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەكەمان دەدەین، لەبودجەی پەرەپێدان و بودجەی سەربار و هەموو ئەو بودجانەی لەبەردەستدان، ئومێد دەكەین لەماوەی ئەمساڵدا سەرجەم ئەو پڕۆژانەی كە ماون و ئەوانەشی لەپلان و بەرنامەمان داناوە وەكو خۆی جێبەجێبكرێت، بەپشتیوانی خودای گەورە و ئەو ئیمكانیاتەی لەبەردەستماندایە هەموو ئەو شوێن و ناوچە و سنوورانەی كە پێویست بكات دەستی خزمەتگوزاری پێبگات بەبێ جیاوازی لەنێوان شار و دەرەوەی شار و بە شێوەیەكی یەكسان دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی دەگەێنین، بەڵام ئەوەش بە ڕۆژێك و دوو ناكرێت چونكە بودجە و كاتی پێویستە".
جێگەی باسە، پڕۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ 3 پڕۆژەیە بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
یەكەم/ قیرتاوكردنی 33 شەقام بە چینی ستابلایزەر بەدرێژی 6كم.
دووەم/ قیڕتاوكردنی 18 شەقامی دیكە بە درێژی 3 كم .
سێیەم/ قیرتاوكردنی شەقامێك بەدرێژی 400م.
كۆی گشتی پڕۆژەكان 52 شەقامی ناوخۆیی گەڕەكی هەولێری نوێیە بەدرێژی 9,400 كم و بەگوژمەی (2 ملیار و 112 ملیۆن و 125 هەزار دینار) لەسەر بوجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر دەست بەجێبەجێكردنیا كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.