Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:37

بۆ تەندروستی دڵ پێنج لە باشترین جۆری زەیت دەخرێتە روو

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی كۆمەڵگای ئیمارات لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە ماڵپەڕی “ئینستاگرام” ڕوونیكردەوە، هەندێك جۆری ڕۆن تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكان بەرز دەكەنەوە، هەروەها مەترسی جەڵتەی لەناكاو كەمدەكەنەوە.
كەواتە باشترین جۆرە زەیتەكان چین بۆ تەندروستی دڵت؟
- ڕۆنی زەیتون .
- زەیتی كانۆلا . 
- ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە .
- ڕۆنی گەنمەشامی . 
- ڕۆنی بادام .
هەروەها وەزارەتی تەندروستی و دانیشتوانی میسر كۆمەڵێك ڕێنمایی جیاوازی لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە ماڵپەڕی “تویتەر”، بۆ خۆراكی تەندروست بۆ نەخۆشانی دڵ بڵاوكردەوە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی میسر دەڵێت: زەیتی زەیتوون و كرێم و كەرە چەوری سروشتی و تەندروستن، بەڵام زۆر خواردنی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان.
دەشڵێت: ماسی بەگشتی و ماسییە چەورەكان وەك ماكرێل و سەردین و سەلەمۆن دەوڵەمەندن بە ترشی چەوری ئۆمیگا 3 كە دڵێكی تەندروست دەپارێزێت.بەم شێوەیە باشتر وایە لە هەفتەیەكدا لانیكەم جارێك ماسی بخورێت.
هەروەها تەندروستی میسر ئاماژەی بە گرنگی خواردنی سەوزە كرد لەگەڵ هەموو ژەمێكی سەرەكیدا، هەروەها خواردنی میوەیەك لە نێوان ژەمەكاندا، بە ئامانجی بەدەستهێنانی ڕیشاڵی سروشتی پێویست، بۆ كەمكردنەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.