مەحما خەلیل ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هۆكاری نەگەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ ناوچەكانیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە دۆخی شنگال نائارامە و خزمەتگوزاری تیادا نییە و ئیدارەیەكی شەرعیش لە ناوچەكە بوونی نییە.
هەروەها گوتی: بەهۆی ئەوەی حكوومەتی عێراق هیچ زەمینەیەكی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان نەڕەخساندووە، ئێمەش دەنگ بە هیچ كابینەك نادەین ئەگەر ئەمن و ئاسایش بۆ شنگال نەگەڕێنتەوە و خەڵكی شنگال قەرەبوو نەكرێنەوە.
گوتیشی: بەردەوام داوا دەكەین كە هێزە ناشەرعییەكان لە شنگال دەربچن و هێزی یاسایی لێی جێگیر بكرێن، چونكە ئەم هێزە ناشەرعییانە لە چ شوێنێك بن، ئەو شوێنە تێكدەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.