Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:50

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی قەتەر كۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2022/9/13 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان پێشوازی لە خالد بن حەمەد ئەلسلێتی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق ‏كرد.‏
لە كۆبوونەوەیەكدا ‌پەیوندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ قەتەر، دۆخی ‏سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی، هەوڵەكانی كردنەوەی كونسولخانەی گشتیی ‏قەتەر لە هەولێر لە داهاتوودا، دەرفەتەكانی وەبەرهێنانی قەتەری لە هەرێمی ‏كوردستان و ئامادەكارییەكانی قەتەر بۆ مۆندیالی جیهانی 2022 تاوتوێ كران.‏
هەردوولا جەختیان لە خواستی قەتەر و هەرێمی كوردستان بۆ برەودانی زیاتر بە ‏پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ‏وەبەرهێنانی قەتەری لە كەرت و بوارە جیاكاندا لە هەرێمی كوردستان و عێراق ‏كردەوە، هەروەها باسیان لە گرنگیی گەشتەكانی ڕاستەوخۆی هێڵی ئاسمانیی قەتەری‌ ‏بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.‏
گرنگیی ئارامی و سەقامگیریی سیاسیی عێراق بۆ تەواوی ناوچەكە، پەیوەندییەكانی ‏عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە و چەند پرسێكی ‏دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو‌.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.