Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:59

لەهەولێر بەئامادەبوونی پارێزگار زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 لێدرا

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 2022.9.13، لەرێوڕەسمی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەوروبەر و ژمارەیەکى دیکە لەسەرپەرشتیارانى پەروەردەىى و مامۆستایان، لە قوتابخانەی سەهەندى بنەڕەتى تێکەڵاو لە شارۆچكەی پیرزین، لەگەڵ چەند قوتابیەک زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 لێدا.
پارێزگارى هەولێر لە وتارێكدا، خۆشحاڵى خۆى بەدەستپێکردنەوەى پڕۆسەى خوێندن ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ زەنگی دەستپێكردنەوەی لێدرا، هەروەها هیواى سەرکەوتنى بۆ قوتابیان خواست و دەستخۆشى لەبەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى کرد و سوپاسى ھەوڵ و ماندوبوونی سەرجەم مامۆستایانى سنوورى پارێزگاى هەولێرى کرد كە بەردەوامن لە جێبەجێکردنى ئەركەكەیان و پێشەنگن لە خزمەتكردن و ڕایگەیاند: "هیوادارین ئەمساڵى خوێندن ساڵى پێشوەچوون و گرنگیدانى زیاتر بێت بە پەروەردە و فێرکردن لەهەرێمى کوردستان بەگشتى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى".
لەکۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەئامادەكاریی و گرتنەبەرى رێوشوێنەكانى خوێندن، چەند پۆلێكی قوتابخانەکەى بەسەركردەوە و لەنزیكەوە گفتوگۆى لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.