نووسه‌ر و وه‌رگێڕ "سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان" ،نوێترین كتێبی خۆی به ناوی " ڤلادیمیر نابۆكۆف و به‌دگۆڕانی كافكا" بڵاوكرده‌وه.
كتێبی " ڤلادیمیر نابۆكۆف و به‌دگۆڕانی كافكا" له پێنج به‌ش پێكهاتووه به‌شی یه‌كه‌میان بریتییه له ژیاننامه‌ی ڤلادیمیر نابۆكۆف به‌پێی پێڕست و ساڵه گرنگه‌كانی ته‌مه‌نی. به‌شی دووه‌م ( ده‌رباره‌ی ڕۆمانی ”لۆلیتا”) ئه‌و ڕۆمانه‌ی بووه هۆی ناساندنی نابۆكۆف، به‌شی سێیه‌می چاوپێكه‌وتنێكی دوورودرێژ ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م و ڕۆمانه‌كانی، به‌تایبه‌ت ڕۆمانی لۆلیتا و هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌سه‌ر كاره وه‌رگێڕانه‌كانی به تایبه‌ت وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی پۆشكین له زمانی ڕووسییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی، به‌شی چواره‌م: نابۆكۆف شیكردنه‌وه‌یه‌كی دووردرێژ ده‌كات بۆ ڕۆمانی به‌دگۆڕان ( 1915ی فڕانس كافكا، كه له نێوان ساڵانی 1883- 1924 ژیاوه.
شایانی باسه كتێبه‌كه له شاری هه‌ولێر ،له چاپه‌مه‌نی ماڵی وه‌فایی،چاپ و بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
ئا- كامران
نووسه‌ر و وه‌رگێڕ "سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان" نوێترین كتێبی خۆی بڵاوكرایه‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.