Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:02

پاشا چارلز وەک وێنەکێشێک

کوردستان TV
100%


پاشا چارڵز ی سێیەم، یەکەم کەسە دان بەوەدا دەنێت کە ئەو وێنەکێشێکی ئاوی بەهرەمەندی تایبەت نییە، بەڵام ئەو لە مێژە ئەوحەزەی خستۆتە ڕوو لە نیگارکێشانی دیمەنە سروشتییەکانی دەوروبەری، چونکە ئەو خولیای وێنەکێشان بە کردارێکی ئارامکەرەوە دەزانێت.
 لە رابردووشدا کارە هونەریەکانی شازادە لە کەنیسە زە گاریسۆن لە لەندەن نمایش کراوون، ئەمە یەکەم پێشانگای تەواوەتی تابلۆکانی بوو کە دیمەنی جوانی لە سکۆتلەندا و فەرەنسا و ئەفریقا و چەندان شوێنی دیکە لەخۆدەگرێت.  
لە یەکێک لە پانێڵەکانی نمایشی پێشانگاکەیدا، چارڵز دەڵێت کە بۆ یەکەمجار ئارەزووی ڕەنگی ئاوی کردووە دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە کە خولیای هونەری شاژنە ئەلیزابێسی دایکی بۆ وێنەگرتن، "کەمتر لە جێگەی ڕەزامەندی ئەو بووە "، لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "بە سادەیی، من ئەزموونی حەزێکی سەرسەختم کرد بۆ دەربڕینی ئەوەی بینیم لە ڕێگەی ڕەنگی ئاوییەوە  و گەیاندنی ئەو هەستە نزیکەی 'ناوەوە'ی، کە مەحاڵە لە ڕێگەی فۆتۆگرافیەوە بەدەست بهێنرێت."
ئەو دەڵێت کاتێک بۆ یەکەمجار فڵچەیەکی رەنگم هەڵگرت بە تەواوی سروشتی نەبوو. وە ئێستا بە ئاوڕدانەوە لەو یەکەم سکێچانەی کە کردوومە، تووشی شۆک دەبم لەوەی کە چەندە خراپن."  
"بەڵام، سەرەڕای ئەوەش، شتە گەورەکەی نیگارکێشان ئەوەیە کە تۆ لێکدانەوەی تاکەکەسی خۆت بۆ هەر ڕوانگەیەک کە هەڵتبژاردووە دەکەیت."
 لەگەڵ بەردەوامبوونی لە کارکردن لەسەر هونەرەکەی، هەروەها بۆی دەرکەوت کە ئەم کات بەسەربردنە "بەشەکانی ڕۆح تازە دەکاتەوە کە چالاکییەکانی دیکە ناتوانن پێیان بگات."  ئاماژەی بەوەشکردووە، “زیاتر ئاگاداری ئەو شتانە دەبیت کە ڕەنگە پێشتر لە سەرنجت دەرباز بووبن – شتەکانی وەک ڕووناکی و سێبەر، تۆن و پێکهاتە و شێوەی بیناکان کە پێوەندیان لەگەڵ دیمەنەکاندا ھەیە.  هەموو ئەمانە پێویستی بە چڕترین تەرکیز هەیە و لە ئەنجامدا یەکێکە لە ئارامکەرەوەترین و چارەسەرکەرترین ڕاهێنانەکان کە دەیزانم وێنەکێشانە . 
لە کۆتاییدا وتی: "لە ڕاستیدا، لە دۆخی مندا، بۆم دەردەکەوێت کە نیگارکێشان دەمگوازێتەوە بۆ ڕەهەندێکی دیکە کە بە شێوەیەکی تەواو بەشەکانی ڕۆح تازە دەکاتەوە کە چالاکییەکانی دیکە ناتوانن پێیان بگات."
ن- حەمە ھاشم 
سەرچاوە :  Vanity Fair

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.