Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:15

دەروازەی ئاسن لەسەر پردەكانی بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا دروستدەكرێت 

چاوەڕوانی دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتییەكان دەكرێت
کوردستان TV
100%

لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادكردنەوەی خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری 2019، دەسەڵاتدارانی عێراق دەروازەی ئاسنیان لەسەر پردەكانی بەرەو ناوچەی سەوزی سەرۆكایەتی دروستكردووە، چونكە چاوەڕوانی دووبارەبوونەوەی ناڕەزایەتییەكان دەكرێت.
چالاكوانانی عێراقیش بە سكای نیوزی عەرەبی یان راگەیاندووە كە دروستكردنی دەروازەی چیمەنتۆ بۆ بەهێزكردنی ناوچەی سەوز و قەتیسكردنی ناڕەزایەتییەكان لە گۆڕەپانەكانی دوور لێیەوە، بەڵگەیە لەسەر ترسی دەسەڵاتداران لە خۆپیشاندانی جەماوەری.
لەوبارەیەوە عەلی كەریم دەڵێت: جاران حكومەتەكان سیاج و دەروازەی گەورەیان دروست دەكرد بۆ ئەوەی وڵات لە دەرەوە بپارێزن، بەڵام ئەمڕۆ سیاج دروست دەكەن بۆ ئەوەی لە ناوەوە خۆیان بپارێزن و ئەمەش دروست نییە و بڕیارێكی ناعەقڵانییە.
هاوكات سەبارەت بە ئەگەری داخستنی پردەكان كە ڕێگری لە خۆپیشاندەران دەكات بۆ گەیشتن بە ناوچەی سەوز، ریم ئەلهاشمی دەڵێت: ئەمە چارەسەر نییە بۆ ڕێگریكردن لە خەڵك، چونكە چەند ڕێگەیەك هەیە كە خۆپیشاندەران دەتوانن دایبڕێژن، وەك چۆن لە خۆپیشاندانەكانی پێشوودا ڕوویدا.

مانگی ڕابردوو لەلایەن شوێنكەوتووانی بزووتنەوەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر بە خۆپێشاندان و ئەنجامدانی دانیشتنێك لە ناوچەی سەوز داوایان دەكرد پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە. لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیش زیاتر لە 30 كەس لەم ناوچەیە كوژران و دەیان كەسیش بریندار بوون ،دواتریش تەنیا بە بڕیاری سەدر ناڕەزایەتییەكان وەستا، لە هەمان كاتدا دیالۆگەكان لە ئێستادا لە نێوان لایەنە عێراقییەكان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێگەیەك بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا.
جێگای ئاماژەیە ناڕەزایەتییەكانی ئۆكتۆبەری 2019 كە لە ناوخۆدا بە "ناڕەزایەتییەكانی ئۆكتۆبەر" و "شۆڕشی تشرین" ناسراون، بە وێنەیەكی جەماوەری دوور لە تایفیگەرایی سەریان هەڵدا و داوای كۆتایی هێنان بە سیستمی سیاسی كرد كە لەسەر بنەمای كۆتا و تایفەگەری دامەزراوە، هەروەها دەستێوەردانی دەرەكی لە كاروباری عێراقی ڕەتدەكردەوە. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.