گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، هەموو کارەکانی بەشێوەیەکی شەفاف بۆ هاووڵاتییان خستووەتەڕوو.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: لە بواری نەوت و غاز دا، ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکانی ئەو بوارە لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە بەردەوامی هەیە و بەشێوەیەکی وەرزی تەواوی بابەتەکانی بەرهەمهێنان و فرۆشتن و داهات و خەرجییەکەی لەسەر پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.
ڕاشیگەیاند: لە لایەکی دیکەشەوە، جەنابی سەرۆک وەزیران لەو کاتانەی کە پێویست بوو بێت لە گەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کۆبووەتەوە یان بەشێوەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی باسی لە کارو پرۆژە و پلانەکانی کابینەی نۆیەمی کردووە بۆ ڕای گشتی کوردستان.
هەروەها گوتی: لە هەمان کاتدا ئێمە وەکو فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕۆژانە داتا و زانیارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بەشێوەی داتا و هەواڵ بڵاو کردووەتەوە و تاوەکو ئێستاش چەندین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییمان کردووە و داتای کاروچالاکی و پرۆژەکانی حکوومەتمان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو.
گوتیشی: لە هەمان کاتدا چەندین جار بەشێوەی داتا و بەشێوەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیش خەرجی و داهاتی حکوومەتمان بۆ هاووڵاتییان ئاشکرا کردووە، چونکە لەلای ئێمە و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران هیچ شتێکی شاراوە نییە و ئەوەی هەبێت بۆ هاووڵاتییانی دەخەینەڕوو.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە هەمان کاتدا و لە یادی سێ ساڵەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، تەواوی وەزیر و سەرۆکی فەرمانگە و دەستەکان، داتا و خەرجی پرۆژەکانیان بۆ هاووڵاتییان خستەڕوو.
جوتیار عادل جەختیی کردەوە کە بۆیە دەمانەوێت بڵێین کە بە شاهیدی میدیاکان ئەم کابینەیە زۆرترین زانیاری داوەتە ڕای گشتی و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو ڕێچکەیە.
ئاماژەی بەوە دا کە دوو مانگ لەمەوبەر و بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا، لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرە بەڕێزەکانەوە کاروچالاکی و داتاکانی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم بۆ ڕای گشتی خرایە ڕوو. بۆیە دەمانەوێت لێرەدا تەواوی خەرجی و داهات و پارەی تەرخان کراو بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەمدا بۆ ئێوەی بەڕێز و ڕای گشتی بخەینەڕوو، تاوەکو هەندێک کەس لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی داتای ناڕاست و چەواشەکارییەوە ڕاستییەکان بۆ هاونیشتمانیان ئاوەژوو نەکەن و قسەی خۆمان لە دەمی خۆمانەوە ببیستن.
ئاماژەی بەوەش دا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا و سەرەڕای ئەو گەمارۆ ئابوورییەی کە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە خراوەتە سەری توانیویەتی لە ڕێگەی چەند سەرچاوەیەکەوە مووچە بۆ هاووڵاتییانی خۆی دابین بکات و چەندین پرۆژەی ستراتیژیش ئەنجام بدات و هەروەها بۆیەکەمجار حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی بە پشت بەستن بە داهاتی خۆی بەبێ حکوومەتی فیدراڵی مووچە دابەش بکات.
کۆی گشتی خەرجییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم:-
داهات
داهاتی حکوومەت لە داهاتی نەوتی و نانەوتی و تەمویلی حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانان پێکدێت. لەم سێ ساڵەی کابینەدا کۆی گشتی داهات بریتی بووە لە 46.3 تریلیۆن دینار.
خەرجی
خەرجیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە: مووچە، خەرجییەکانی نەوت، بەکارخستن و وەبەرهێنان و کرێی وێستگەکانی کارەبا هەروەها دانەوەی بەشێک لە قەرزەکان. لە ماوەی ئەو سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرجییەکانی حکوومەت بریتی بووە لە 49,8 تریلیۆن دینار.
سەبارەت بە تێکڕای داهاتی نەوتی فرۆشراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێژەی 55%ـی ئەو داهاتە بۆ خەرجی پرۆسەی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، کۆگاکردن و گواستنەوە خەرجکراوە، هەروەها رێژەی 45%ـیشی وەک داهاتی سافی گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت.
خەرجی پڕۆژەکان
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای بەردەوامیدانی پێدانی مووچە، بەپێی ئەو داهاتەی کە لەبەردەستی بووە بەردەوامی داوە بەو پرۆژانەی کە پێویست بوون، کە لە 884 پرۆژە پێکهاتوون بە گوژمەی 840 ملیار دینار و بەپێی ساڵەکانیش بەم شێوەیە بووە:
- له ساڵی 2019 بڕی 243 ملیار خهرج كراوه.
- له ساڵی 2020 بڕی 151 ملیار دینار خهرج كراوه.
- له ساڵی 2021 دا بڕی 446 ملیار دینار خهرج كراوه
كۆی گشتی دهكاته 840 ملیار دینار
خهرجی بهپێی سێكتهر
ڕێگهوبان: 392 ملیار
شارهوانی: 282 ملیار
كارهبا: 25 ملیار
سایلۆ: 37 ملیار
پهروهرده: 26 ملیار
نیشتهجێبوون: 25 ملیار
بهنداو: 22 ملیار
سێكتهرەکانی دیکە: 31 ملیار
دەستەی وەبەرهێنان
جگە لەو پرۆژانەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی ئەنجامی داون، زەمینەسازیشی کردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بڕەخسێنێت و بۆ ئەوەش لە سێکتەری وەبەرهێناندا مۆڵەتی بە چەندین پرۆژە داوە و لەو رێگەیەشەوە زیاتر لە 120 هەزار هەلی کار بەشێوەی راستەوخۆ رەخسێنراوە.
ساڵی یەکەم
لە ســـاڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەت بە 43 پڕۆژە دراوە بە ســـەرمایەی 902 ملیۆن دۆلار و لەســـەر رووبەری 875 دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:
1- پیشەسازی: 12 پڕۆژە بە سەرمایەی 357 ملیۆن دۆلار.
2- نیشتەجێبوون: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 375 ملیۆن دۆلار.
3- فێرکردن: 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 44 ملیۆن دۆلار.
4- - گەشتیاری: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 30 ملیۆن دۆلار.
5- وەرزشی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 30 ملیۆن دۆلار.
6- بازرگانی: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 43 ملیۆن دۆلار.
7- - تەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 20 ملیۆن دۆلار.
8- - کشتوکاڵ: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 3 ملیۆن دۆلار.
ساڵی دووەم
لە ساڵی دووەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە 87 پرۆژە داوە بە سەرمایەی 7 ملیار و 304 ملیۆن دۆلار و لەسەر ڕووبەری 7075 دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:
1. پیشەسازی: 29 پڕۆژە بە سەرمایەی 1 ملیار و 130 ملیۆن دۆلار.
2. نیشتەجێبوون: 4 پرۆژە بە سەرمایەی 430 ملیۆن دۆلار.
3. فێرکردن: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 26 ملیۆن دۆلار
4. گەشتیاری: 15 پڕۆژە بە سەرمایەی 5 ملیار و 60 ملیۆن دۆلار.
5. وەرزشی: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 2 ملیۆن دۆلار
6. بازرگانی: 19 پڕۆژە بە سەرمایەی 309 ملیۆن دۆلار.
7. تەندروستی: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 53 ملیۆن دۆلار.
8. کشتوکاڵ: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 227 ملیۆن دۆلار.
9. هونەری: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 9 ملیۆن دۆلار.
10. خزمەتگوزاری: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 58 ملیۆن دۆلار.
ساڵی سێەم
لە ساڵی سێیەمدا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەت بە 64 پڕۆژە دراوە بە سەرمایەی 2 ملیار و 945 ملیۆن و لەسەر رووبەڕی 2221 دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:
پیشەسازی: 14 پڕۆژە بە سەرمایەی 204 ملیۆن دۆلار.
نیشتەجێبوون: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 248 ملیۆن دۆلار
. فێرکردن: 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 38 ملیۆن دۆلار.
گەشتیاری: 8 پڕۆژە بە سەرمایەی 2 ملیار و 34 ملیۆن دۆلار.
وەرزشی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 7 ملیۆن دۆلار.
بازرگانی: 22 پڕۆژە بە سەرمایەی 243 ملیۆن دۆلار
تەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلار.
کشتوکاڵ: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 133 ملیۆن دۆلار.
بانكەكان: 2 پڕۆژه بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلار
کۆی گشتیی سەرمایەی وەبەرهێنراو لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە سێکتەری وەبەرهێنان 11.15 ملیار دۆلار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.