پارێزگاری هەولێر ڕایگهیاند كه لە هەولێر زەوی بۆ شوقەكان دابین كراوە، ئێمەش ئامادەین و لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە گفتوگۆ داین.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر رایگەیاند: كارەكانی شوقەی كرێچیان بە باشی دەڕوات، لە هەولێر دوو شوێنی زۆر گرینگ و شایستەمان بۆ دروستكردنی شوقەكان دیاری كردووە کە دەكەوێتە نێوانی شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، ئەو بەرنامەیەش بەرنامەی سەرۆكی حكوومەتى هەرێمى کوردستانە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكانى راسپاردووە كە ئەو پڕۆسەیە بەخێرایی بەڕێوەبچێت و لای ئێمەش لە هەولێر قۆناغی زۆر باشی بڕیوە.
گوتیشی: لە هەولێر زەوی بۆ شوقەكان دابین كراوە، ئێمە ئامادەین و لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە گفتوگۆداین، ژمارەیەك وەبەرهێنەری باشیش پڕۆژەی خۆیان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی هەم بە قیستێكی درێژخایەن و هەمیش بە كەمترین نرخ ئەو یەکانە بدرێت بەو خەڵكەى موستهههقن، دەبێـت كوالێتیی شوقەكان زۆر باش بێت، چونكە سەرۆكی حكوومەت جەخت لەسەر سێ شت دەكاتەوە، كوالێتییەكی باش، نرخێكی گونجاو، قیستێكی درێژخایەن.
سەبارەت بە راگەیاندنی تیروپشك بۆ ئەو كەسانەی فۆڕمیان پڕكردووەتەوە، پارێزگارى هەولێر ڕایگهیاند: كاتێ لەگەڵ وەبەرهێنەرەكان گەیشتینە رێككەوتن و راگەیاندرا، ئەو كات پڕۆسەی تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە دەكرێت كە فۆڕمیان پێشكەش كردووە، بەڵام بەر لەوە، لیژنهیهكی باڵا و پسپۆر بۆ یهكلاییكردنهوهی فۆڕمهكان پێكهێنراوه، به جۆرێك دوای وردبینیەکی زۆر بۆ ئهو ناوانهی موستهههقن، به چاودێریی داواكاریی گشتیی پرۆسهی تیروپشك بۆ كرێنشینهكان بهرێوه دهچێت.
جێى باسە بۆ دروستکردنى ئەو یەكە نیشتەجێبووانەی لە هەولێر بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان، 16 وەبەرهێنەر داوایان كردووە شوقەكان دروست بكەن، رووبەری شوقەكانیش 80 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری دەبن، وەک نرخی خەمڵاندنی شوقەکان بۆ هاووڵاتییان، هەر مەترێک لەنێوان 250 بۆ 300 دۆلار دەبێ، قیستەکانیش بەماوەى 12 بۆ 15 ساڵ دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.