Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:45

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی داعش ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و له‌ شاری مووسڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی داعش ڕوویداوه‌ و چوار برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و له‌ گوندی ئوم عه‌ربید له‌ سنووری شاری مووسڵ چه‌كدارانی لیوای 44ی حه‌شدی شه‌عبی له‌نێو تۆنێڵێك گه‌ماڕۆی دوو چه‌كداری داعشیان داوه‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوانیان ڕوویداوه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا 4 ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی بریندار بووه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ردوو چه‌كداره‌كه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیش كوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.