پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا وای بۆ ده‌چن كه له سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه گه‌رمای به‌تینی هاوین له عێراق به‌ره‌و كۆتایی بچێت و پله‌كانی گه‌رما ورده ورده ڕوو له دابه‌زین بكه‌ن.
حوسێن ئه‌سه‌دی پسپۆڕی بواری كه‌شناسی عێراقی بڵاوی كرده‌وه: له سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوا عێراق.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ دووسبه‌ی پێنجشه‌م پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن و چه‌ند پله‌یه‌كی تریش ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و ورده ورده كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و فێنكبوون ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی باشووری عێراقیش، حوسێن ئه‌سه‌دی گوتی: له دووسبه‌ی پێنجشه‌مه‌وه به ڕۆژ و شه‌و ڕێژه‌ی شێ له باشووری عێراق به‌تایبه‌تیش له پارێزگاكانی به‌سڕه و میسان ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش كه‌شوهه‌وا فێنكتر ده‌بێت له‌چاو ڕۆژانی ڕابردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.