Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:39

له‌ ئوردن باڵه‌خانه‌یه‌كی چوار نهۆمی داڕماوه‌ و 9 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ عه‌مانی پایته‌ختی وڵاتی ئوردن باڵه‌خانه‌یه‌كی چوار نهۆمی داڕما و به‌هۆیه‌وه‌ 9 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن ئاشكرایان كرد: له‌ ڕووداوی داڕمانی باڵه‌خانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌می‌ گه‌ڕه‌كی لویبده‌ له‌ عه‌مانی پایته‌خت تا ئێستا ته‌رمی دوو هاووڵاتی دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ هه‌روه‌ها 7 كه‌سی تریش بریندار بوون و گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی پارێزگای عه‌مان و به‌شێك له‌ سوپاش له‌ شوینی ڕووداوه‌كه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چوونی برینداران.

لای خۆشیانه‌وه‌ میدیاكانی ئوردن پێشبینییان كردووه‌ ژماره‌ی قوربانییان به‌تایبه‌تیش مردووان له‌نێو پاشماوه‌ی ڕووخاوی باڵه‌خانه‌كه‌ ڕوو له‌ زیادبوون بكه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.