Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:40

لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

لە شارێکی کوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسەین دوو ڕۆژ دەکرێتە پشوو.

قایمقامییەتی خانەقین بڵاوی کردەوە کە سبەی چوارشەممە و دووسبەی پێنجشەممە بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسەین پشووە و تەنانەت ئەو دامودەزگایانەش دەگرێتەوە کە سەر بە هەرێمی کوردستانن لە سنووری ئەو ناوچەیە.

ڕاشیگەیاند: پشووەکە ئەو ناوەندانەی خوێندن ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەیان هەیە.

جێی باسە، بەهۆی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسەین لە ژمارەیەک پارێزگاکانی عێراق پشوو ڕاگەیەنراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.