Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:30

ئیسرائیل: توانیمان دانووستانەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران تێک بدەین

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە تەلئەبیب توانی دانووستانەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان وڵاتەکان و ئێران تێک بدات.

یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەوریاییەوە توانیمان دانووستانەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕابگرین.

لاپید چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕاشیگەیاندبوو کە ئیسرائیل هەڵمەتێکی سیاسی سەرکەوتوو بەڕێوە دەبات بۆ ڕاگرتنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا کە تاوەکو ئێستا بابەتەکە کۆتایی نەهاتووە، ڕێگایەکی دوور و درێژ ماوە، بەڵام نیشانەی دڵخۆشکەر هەیە.

ماوەی چەند مانگێکە دیپلۆماتکارانی ئێران و واشنتۆن و 5 وڵاتی دیکە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا دانووستان دەکەن، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.