Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:26

ئه‌گه‌ر كۆریای باكور چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رامبه‌ر باشوور به‌كاربهێنێ چی ڕوو ده‌دات؟

کوردستان TV
100%

كۆریای باشوور ئه‌مڕۆ سێشه‌م هۆشداری توندی به‌ هاوسێیه‌كه‌ی كۆریای باكور دا له‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنای چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رامبه‌ریدا و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ بكات به‌ مانای له‌ناوچوونی خۆی دێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆریای باشوور ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كۆریای باكور چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رامبه‌ر ئێمه‌ به‌كاربهێنێ، لایه‌نگره‌كانمان وه‌ڵامێكی توندی سه‌ربازییان دژی ده‌بێت به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كۆریای باكور چه‌كی ئه‌تۆم به‌كاربهێنێ، به‌ له‌ناوچوونی خۆی كۆتایی دێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن سیسته‌می دژه‌ مووشه‌ك له‌ وڵاته‌كه‌یان به‌هێزتر بكه‌ن و چالاكی بكه‌ن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ناكاو و هێرشی مووشه‌كی.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ كۆریای باكور یاسایه‌كی نوێی سیاسه‌تی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ركرد و تێیدا نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ هێرشی هاوشێوه‌ و به‌رگریكردن ڕێگه‌ به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی درا، به‌ڵكو ڕێگه‌ش درا له‌ كاتی بوونی ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ بۆ هێرشكردنیش چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنرێ.‌

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.