بە مەبەستی تاوتۆیکردنی کاروباری رەوەندی عێراقی و کوردستانی لە قاهیرە ، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی قاهیرە سەردانی دکتۆر ئەحمەد نایف ئەلدلێمی باڵوێزی عێراقی فیدڕالی لە قاهیرە کرد.
لە میانەی دیدارەكهدا باس لە رەوشی ئەمرۆی عێراق و پێشهاتەکان کرا و هەردوولا هیوایان خواست ناکۆکییەکان بە گوێرەی دەستوور چارەسەربکرێت.
لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە هاوکاریکردنی رەوەندی عێراقی و کوردستانی و چۆنییەتی هاوکاریکردنیان بە تایبەتی قوتابیان كرا، دلێمی لای خۆی ئەوەی دووپاتکردەوە کەوا باڵوێزخانە ماڵی سەرجەم عێراقییەکانە دوور لە جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی، بەرپرسی مەکتەبی پارتی سوپاسی باڵوێزی عێراقی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و هەوڵدانی بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان.
ههر ئهمڕۆ سێشهم بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر سەردانی باڵویزخانەی شانشی یەکگرتووی لە قاهیرە کرد بۆ پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوای شاژن ئیلیزابێزی دووەم و لە تۆماری پرسەدا سەرەخۆشی لە گهلی بریتانیا و پاشا چارلیزی سێیەم شای شانشینی یەکگترتوو و باڵوێز و ستافی باڵوێزخانە کرد و هەروها کۆچی دوای شاژنی بە زیانێکی مەزن هەژمار کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.